دواڕۆژ پشكەكانی یەكێتی لە حكومەتی نوێی هەرێم بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 03/04/2019‌ :: 9037‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا سێ پۆستی باڵا و شەش وەزارەت و سەرۆكی سێ دەستە و بریكاری چەند وەزارەتێكی پێدراوە. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ (3ی نیسانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی رێككەوتنی حیزبەكەیان و پارتی پۆستەكانی (جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم) بە یەكێتی دراون.

ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە: شەش وەزارەتیش بە یەكێتی دراوە ئەوانیش (پێشمەرگە، پلاندانان، شەهیدان و ئەنفالكراوان، كشتوكاڵ، رۆشنبیری، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد) لەدەستەكانیش (گەشتوگوزار، مین، ژینگە)، بۆ بریكاری وەزارەتەكانیش (ناوخۆ، سامانە سروشتییەكان، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە).

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد: رێككەوتنەكە تائێستا بەشێوەی زاراكییە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ بكرێت. 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure