سه‌در به‌رپرسانى كوتله‌كه‌ى ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى

هەواڵ / عێراق :: 03/04/2019‌ :: 158‌ جار بینراوە
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ سه‌رجه‌م وه‌زیر و خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ ره‌وته‌كه‌ى كرد له‌ حكومه‌تى ئێستا و حكومه‌ته‌كانى رابردووى عێراق كه‌ بچنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ دڵنیاببنه‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر نییه‌.

 
  (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى نیسانى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ ناوبراو فه‌رمانى داوه‌ به‌و به‌رپرسانه‌ى ئێستاو پێشوى كوتله‌كه‌ى كه‌ بچنه‌ به‌رده‌م ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌.

 

سەدر داواشی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كرد كه‌ هاوكات سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكارییه‌ى بكات.

 داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure