بازاڕێک لە سلێمانی ئاوی تێدەچێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/04/2019‌ :: 6617‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بازاڕێک لە سلێمانی ئاوی تێدەچێت ئەمەش پاش بارینی بارانێکی زۆر.


بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە پاشنیوەڕۆی (ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2019) ئاو لەناو بازاڕەکەی سەرچناری شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە پەڕەکانی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت بەشێک لە دووکانداران خەریکی دەرکردنی ئاون لە دووکان و بازاڕەکەدا.

ماوەی چەند هەفتەیەکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبووە.

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure