ترەمپ چی لە ئەندامانی ناتۆ داوادەكات

هەواڵ / جیهان :: 04/04/2019‌ :: 205‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا كە بەردەوام رەخنە لە هاوپەیمانەكانی دەگرێت لە پەیمانی ناتۆدا دەڵێت: "ستراتیجی ئەو بۆ گوشار خستنەسەر ئەندامە ئەوروپاییەكانی پەیمانی ناتۆ سەبارەت بە زیادكردنی بەشداری داراییان لە مەسەلەی بەرگری سەربازیدا دەبێتە هۆی ئەوەی دەیان ملیار دۆلار زیاتر تەرخان بكەن بۆ بەشداریكردنیان لە پەیمانی ناتۆ و هێشتا ئەوەندەش كەمە".

ترەمپ لە دیدارەكەیدا لەگەڵ سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ لە كۆشكی سپی پێش كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە واشنتۆن رایگەیاند: خەرجییەكانی ناتۆ لە ساڵی  2016ەوە بەشێوەیەكی ستوونی لە بەرزبوونەوەدایە.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: "پێیخۆشە ئەندامانی ناتۆ زیاتر لە 2%ی بەرهەمی گشتی نیشتمانییان تەرخانبكەن بۆ بەرگری و ئەمە بە گۆڕانێك ئەژماردەكرێت لە هەڵوێستی ترەمپدا كە ساڵی رابردوو داوایكرد ئەو رێژەیە 4% بێت، چونكە ویلایەتە یەكگرتووەكان خۆی بە تەنها  4.3%ی كۆی گشتی داهاتی تەرخانكردووە بۆ ناتۆ".

سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ دەڵێت: "سەرۆكی ئەمریكا زۆر پابەندە بە پەیمانی ناتۆوە و پێشەنگی ئەو كەسانەیە كە داوادەكەن ئەندامانی ناتۆ زیاتر پابەندبن بەو پەیمانەوە و ئەوانیش لە راستیدا هەڵوێستێك ئەرێنییان هەیە".

ترەمپ بە تایبەت رەخنەی لە ئەڵمانیا هەیە كە ئێستا نەخشە دائەنێت بۆ ئەوەی لە ساڵی 2024دا رێژەی بەشداریكردنەكەی بكاتە 1.5% و ئەمەش كەمترە لەو  2%ی كە ترامپ داوایدەكات.

لەو دیدارەدا سەرۆكی ئەمریكا هیوای خواست پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیادا بە باشی بمێننەوە.

پ: ك. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure