ژماره‌ى دانیشتوانی جیهان ئاشكراكرا

هەواڵ / جیهان :: 04/04/2019‌ :: 958‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

راپۆرتی نوێی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكاری ده‌كات، كۆی دانیشتوانی جیهان له‌ ساڵی 2019دا بۆ 7.7 ملیار كه‌س به‌رزبووته‌وه‌.


رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ 1ی نیسان، له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌ 150هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی په‌ره‌پێدان له‌ باره‌گاكه‌ی خۆی له‌ نیویۆرك پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند:  كۆی گشتی دانیشتوانی جیهان له‌ ساڵی 2019دا بووه‌ته‌ 7 ملیار و حه‌وت سه‌د ملیۆن كه‌س.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ كۆى دانیشتوانی جیهان له‌ ساڵی 2050 بۆ نۆ ملیار و 700 ملیۆن كه‌س و له‌ ساڵی 2100دا بۆ 11 ملیار و 200 ملیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌: له‌ گه‌شه‌ی دانیشتوانی جیهاندا رێژه‌ی پیران زیاد ده‌كات و رێژه‌ی زاوزێش كه‌مده‌كات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure