عێراق.. لە چەند مانگێکدا زیاتر لە 300 کەس تیرۆرکراون

هەواڵ / عێراق :: 04/04/2019‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا، عێراق چه‌ند تیرۆرێكى جۆراوجۆرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، قوربانییه‌كان و كاتى تیرۆركردن و سروشتى تاوانه‌كان و بارودۆخه‌كانیان جیاوازبوون، به‌وه‌ش پێنوێنى زیادبوونى تاوانه‌كان هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، بۆیه‌ سه‌قامگیرییه‌ سیاسییه‌كه‌ كه‌وته‌ ژێر پرسیارەوە، وه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن چه‌ند مانگێكە ژماره‌ى قوربانییه‌كانى 300 كه‌سى تێپه‌ڕاندووه‌، تیایاندا كه‌سانى خاوه‌ن نازناو و به‌ناوبانگ هه‌بوون.

یه‌كێك له‌و تیرۆرانه‌ى مشتومڕى زۆرى نایه‌وه‌، تیرۆركردنى (تاره‌ فارس) بوو، كه‌ خۆى كچه‌ مه‌سیحییه‌ك بوو دواى تیرۆركردنى پرسى موسڵمانبوونى وروژێنرا، وه‌ك پێشتر به‌ جوانییه‌كه‌ى و شێوازى جلوبه‌رگ و بوێرى له‌ ده‌رچوون له‌ باوى سه‌رده‌م و ده‌ركه‌وتنى له‌ رێكلامه‌كاندا ناسرابوو، كه‌ كۆتاییه‌كه‌ى به‌ چه‌ند فیشه‌كێك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه‌ بوو.

فازڵ غه‌ڕاوى، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق، به‌دواڕۆژى وت: "قوربانییه‌كانى ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ زۆرجار پرسى تاوانى رووته‌، یان گروپێكى مافیا له‌پشت ئه‌و كارانه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت چاو له‌ خه‌ڵك سوربكه‌نه‌وه‌ و پاره‌ وه‌ربگرن، یان ده‌یانه‌وێت پشێوى دروست بكه‌ن، بارودۆخى ئه‌منى تێكبده‌ن، ترس و دوودڵى و دڵه‌ڕاوكى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا دورست بكه‌ن".

جه‌ختیشى كرده‌وه‌: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تیرۆركردنه‌كان كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه‌، كه‌ كه‌سایه‌تى هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى و زانستى ده‌كاته‌ ئامانج، له‌ هه‌مانكاتدا بارودۆخى ئه‌منى ده‌شڵه‌ژێنێت و ترس له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ورووژێنێت.

هه‌نا ئه‌دوارد، چالاكوانى مه‌ده‌نى سه‌باره‌ت به‌ به‌ئامانجكردنى كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ دواڕۆژى وت: "زۆرجار ئه‌و تاوانانه‌ له‌لایه‌ن كه‌س و گروپى نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، به‌هۆى لاوازى و نه‌بوونى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و لاوازى جێبه‌جێكردنى یاساكان به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت".

وتیشى: "ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ش ئه‌نجامى ناپیشه‌یبوونه‌ له‌ كاردا، بۆیه‌ مرۆڤ به‌هایه‌كى نییه‌، له‌لاى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، ده‌بینین عێراقییه‌كان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پارێزراو نییه‌".

كوشتنى ئه‌ستێره‌ و كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان و هه‌واڵى ئه‌و تیرۆركردنانه‌ وه‌ك ئاگرى سه‌ر به‌نزین به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌، ده‌بێته‌ مۆته‌كه‌ى به‌رۆكى هه‌موو كه‌سێكى ئاسایى، چ جاى ناوداران و كه‌سانى خاوه‌ن ناوبانگ.

زه‌هره‌ روبه‌یعى هونه‌رمه‌ند به‌ دواڕۆژى وت: "هه‌ندێك تاوان كه‌ له‌ به‌غداى پایته‌خت ئه‌نجامده‌درێت، له‌ كاتێكدا زانیارى ورد و دروست له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ نادرێته‌ هاوڵاتیان، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كى گه‌وره‌ لاى هاوڵاتیان دروست ده‌كات، وتى وتى زۆر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت".

وتیشى "بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و جۆره‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و وتى وتییه‌، پێویسته‌ ده‌زگا ئه‌منى و په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت، روونكردنه‌وه‌ى ورد بده‌نه‌ هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ى سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جێده‌ستیان نه‌مێنێت، له‌ ورووژاندنى بارودۆخه‌كه‌دا".

پ:س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure