له‌ دوو ناوچه‌ى كوردستان دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 03/04/2019‌ :: 6896‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌  گه‌رمیان له‌ هه‌ردوو سنوورى كه‌لار و كفرى زیاتر له‌ دوو هه‌زار پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر راگیراوانى سیاسى و رزگاربووانى شاڵاوى ئه‌نفال دابه‌شده‌كرێت.


به‌رزان كه‌ریم، به‌رێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بڕیاریدا به‌ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر راگیراوانى سیاسى و رزگاربووانى ئه‌نفال له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ گه‌رمیان  كاره‌كانیان ته‌واوكردوه‌ و دوو هه‌زار و 259 پارچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

وتیشى: "له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وە له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ى رزگارى سه‌ر به‌ كه‌لار و هه‌روه‌ها قه‌زاى كفرى ژماره‌یەک پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه‌ ناویان ده‌رچووه‌ و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى ئه‌نجامدراوه‌". 

ماوه‌ى 14 ساڵه‌ به‌ بریارى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى زه‌وى له‌ سنورى گه‌رمیان و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان راگیراوه‌. 

پ:س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure