شاندێكى باڵای سعودیە دێته‌ عێراق

هەواڵ / عێراق :: 03/04/2019‌ :: 173‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

وابڕیاره‌ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى نیسانى 2019) كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى نێوان عێراق و سعودیه‌، له‌ به‌غداى پایته‌خت ده‌ستپێبكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چەندین كه‌سایه‌تى خاوه‌نكار و به‌رپرسى حكومى سعودیه كه‌ نۆ وه‌زیریان تێدایه‌، دێنه‌ عێراق.


به‌پێى میدیا عێراقى و سعودییه‌كان، بۆ به‌شداریكردنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى نێوان عێراق و سعودیه‌، شاندێكى سعودى كه‌ لەچەندین كه‌سایه‌تى بازرگانى و ئابورى و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پێكدێن، نۆ وه‌زیرى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعودى تێدایه‌ و دێنه‌ به‌غداى پایته‌خت، شانده‌ سعودییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ماجد قه‌سبی، وه‌زیرى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.

میدیا عه‌ره‌بییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاداشتى لێكگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا ده‌كرێت، چه‌ندین دۆسیه‌ى ئابوورى و بازرگانى بۆ قۆناغه‌كانى ئاینده‌ تاووتوێ ده‌كرێت.

هاوكات عه‌بدولعه‌زیز شه‌ممه‌رى، باڵیۆزى سعودیه‌ له‌ عێراق، به‌ رۆژنامه‌نووسانى وتووه‌: "په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ریاز و به‌غدا په‌ره‌سه‌ندنێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سعودیه‌ یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلارى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى عێراق ته‌رخانكردوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure