قۆناغی دووەمی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران دەستپێدەکات

هەواڵ / ئابوری :: 03/04/2019‌ :: 985‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


قۆناغی دووەمی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران دەستپێدەکاتەوە، وتبێژی یەکێتی بەڵێندەرانیش دەڵێت: "ئەوە دەبێتە ھۆکاری جوڵەی کاری بەڵێندەرایەتی".


میران کامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران بەدواڕۆژی وت: "حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە قۆناغی دووەمی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران دەستپێبکات کە 20 لەسەدی پارەکانیانە و بڕیاره‌كه‌ش له‌سەرەتای مانگی نیسان دەرکراوە و ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

وتێشی: "بڕیارەکە ئەو بەڵێندەرانە دەگرێتەوە کە لە دوای بەرواری 20ی ئابی 2014 و 31ی ئازاری 2019 تەمویلکراوە لە هەژماری بانکەکان کە بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانیان تا ئاساییبونەوەی باری دارایی ھەرێم".

میران ئاماژەی بەوەشدا: کە چەند مەرجێک لە بڕیارەکەدا دیاریکراوە تایبەت بە کۆمپانیاکان لە بارەی پێدانی پارەکانیان لە بانکەکان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure