سه‌رۆكی جه‌زائیر ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 02/04/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە
عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فه‌لیقه‌

دواڕۆژ

عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌، سه‌رۆكی جه‌زائیر ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كه‌ 28ى ئه‌م مانگه‌ واده‌كه‌یه‌تى.


میدیاكانى جه‌زائیر هه‌واڵى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى بوته‌فلیقه‌-یان بڵاوكرده‌وه‌.

عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فه‌لیقه‌ له‌ ساڵی 1999 بووه‌ سه‌رۆك له‌وكاته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 20 ساڵ وه‌ك سه‌رۆكی جه‌زائیر و كاربه‌ده‌ستى باڵاى وڵات ماوه‌ته‌وه‌. 

خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ داوا له‌ سه‌رۆكه‌ ته‌مه‌ن 82 ساڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌ست له‌ كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌.

ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ بوو له‌ كۆتاییدا به‌هۆی نه‌خۆشی و فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ست له‌ پله‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه‌ و ره‌خنه‌گرانیش ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ چاره‌نووسی گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌فریقا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌ مه‌ده‌نییه‌كاندایه‌.

و: كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure