ئاسایش وێنه‌ى ئه‌ندامانى بانده‌كانى داعش بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2019‌ :: 16359‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاش ئه‌وه‌ى ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: پیلانێكی نوێی "تیرۆرستانی داعش"ى بۆ تێكدانی ئارامی هەرێم و سلێمانی شكستپێهێناوه‌ و توانیویه‌تى سێ باندی "تیرۆرستان" ده‌ستگیربكات، وێنه‌ى به‌شێك له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ و ئۆپراسیۆنه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌.


به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى نیسانى 2019) وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ هاتووه‌: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و نهێنی و بەدواداچوون و شەونخونی بەردەوام، بەرچاوڕونبووین لە جموجۆڵی نوێی "تیرۆرستانی داعش" كە سێ تاقمی جیاواز مەرامیان بوو لە هەرێم و سلێمانی خۆیان رێكبخەن.

ده‌شڵێت: "ئەوەبوو دوای دەستكەوتنی زانیاری دروست و بەڵگەی تەواو و رەزامەندی دادوەر و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاسایشی سلێمانی، پلانی دەستگیركردنی تیرۆرستانی داعش خرایه‌ بواری جێبەجێكردنه‌وه‌".

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاسایش كلیك لێره‌ بكه‌.

ئاسایش رونیشیشیكرده‌وه‌: لەلایەك جموجۆڵی شانەنستوەكانی داعش، خرانە ژێرچاودێری وردی ئەمنی، تەواوی ئامانجەكانیش دەستنیشانكران، پاشان لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی ئەندامەكانی تاقمە تیرۆرستییەكان دەستپێكرد.

وێنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان و ده‌ستگیركراوه‌كان:

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure