له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له پێنج ملیۆن زیاره‌تكار هاتوونه‌ته‌ به‌غدا

هەواڵ / عێراق :: 02/04/2019‌ :: 183‌ جار بینراوە
ئیمام کازم لە بەغدا

دواڕۆژ، به‌غدا

عه‌ته‌به‌ى كازمییه‌ له‌ به‌غدا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى نیسانى 2019) ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى زیاره‌تى ئیمامى كازم، زیاتر له‌ پێنج ملیۆن زیاره‌تكار هاتوونه‌ته‌ به‌غداى پایته‌خت.


جه‌مال ده‌باغ، ئه‌میندارى گشتى عه‌ته‌به‌ى كازمییه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: "ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاره‌تى مه‌زارگه‌ى ئیمام كازمیان كردووه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س".

ده‌باغ وتیشى: "ئه‌و ژماره‌یه‌ تائێستاش له‌ زیادبووندایه‌، هه‌موو ئه‌و پلانه‌ ئاماده‌كارییانه‌ى تایبه‌ت به‌ زیاره‌تى ئیمام كازم دانراون، سه‌ركه‌وتوو بووه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure