بانكى ناوه‌ندى عيَراق له‌ مانگى شوباتدا 3.3 ملیار دۆلارى فرۆشتوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/04/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى كرد، بانكى ناوه‌ندى له‌ مانگى شوباتى رابردوودا 3.3 ملیار دۆلارى له‌رێگه‌ى مه‌زادى رۆژانه‌ فرۆشتوه‌.


به‌پێى راپۆرتێكى ده‌زگاى ئامارى ناوه‌ندى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و تیاداهاتووه‌: بانكى ناوه‌ندى رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى مه‌زادى رۆژانه‌وه‌ له‌ مانگى شوباتدا، له‌ رۆژى 3ى تا 28ى مانگ، 3 ملیار و 306 ملیۆن و 729 هه‌زار دۆلارى فرۆشتوه‌، تێكڕاى نرخى دۆلارێكیش 1200 دینار بووه‌.

راپۆرته‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌: كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌كاش له‌ مه‌زاددا فرۆشراوه‌ 455 ملیۆن و 890 هه‌زار دۆلار بووه‌، كۆى ئه‌و پارانه‌ش به‌ حه‌واڵه‌ و ئیعتماداتى بانكى فرۆشراوه‌، 2 ملیار و 941 هه‌زار و 729 دۆلار بووه‌. 

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ له‌ مانگى شوباتى ساڵى 2019 له‌ هه‌مان مانگى ساڵى 2018 كه‌متر فرۆشراوه‌، كه‌ 3 ملیار و 790 ملیۆن و 446 هه‌زار و 205 دۆلار بووه‌.
ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure