سبه‌ی سەركردایەتی یەكێتی بۆ كۆدەبێتەوە؟

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2019‌ :: 2340‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەمەبەستی خستنەڕووی ئاڕاستەی دانوستانی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەینێ سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: سبەینێ چوارشه‌ممه‌ سەركردایەتی حیزبەكەیان بەمەبەستی بەرچاوڕوونی لەئاڕاستەی گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی، بۆ پێكهێنانیكابینه‌ی نوێی حكومەتی هەرێم، كۆدەبنەوە.

ناوبراو روونیكردەوەو وتی :"كۆبوونەوەكە بۆ ئەو مەبەستەیە مەكتەبی سیاسی و وەفدی دانوستانكار بەرچاوڕوونی سەبارەت بە گفتوگۆكان دەخەنە بەردەم سەركردایەتی، تا بزانن وەفدی دانوستانكار چیانكردووە و دانوستانەكان چۆن دەستیان پێكردووەو بەرەو چ ئاڕاستەیەك رۆیشتوون".

سەبارەت بەوەی ئامادەن لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بكەنەوە، وتەبێژی یەكێتی دەڵێت  :"هەمیشە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەساسی شەراكەتی راستەقینە".

بۆ دواخستنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیش كە تایبەت بوو بەگفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، لەتیف شێخ عومەر وتی :"ئەگەر دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان هەنگاوێك بێت بەرەو دانی فرسەتێكی تازە بۆ لێكتێگەیشتن، كارێكی باشە".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure