رۆژ نورى شاوه‌یس: به‌دواى شه‌ریكى راسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێین نه‌ك فیفتى به‌ فیفتى

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2019‌ :: 354‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێته‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ: 
- وته‌بێژى یه‌كێتى: دوا وه‌ڵامى وه‌فدى پارتى، داخوازییه‌كانى یه‌كێتى له‌ شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ جێبه‌جێ ناكات
- عیراق شارى پیشه‌سازیى له‌ پارێزگاكان دروست ده‌كات
- گومرگى هه‌ندێك ئوتومبێل كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ده‌كرێت .. هه‌فته‌ى ئاینده‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت
- به‌شێكى خاكى سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌ بیانییه‌كانه‌وه‌ داگیركراوه‌
- ئاكپارتى ده‌یه‌وێت ده‌نگه‌كانى ئیسته‌نبوڵ به‌ ته‌واوى بژمێردرێته‌وه‌
- ئاماده‌كارى بۆ سه‌رژمێرى گشتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
- وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى مانگى ئادار ئاشكرا ده‌كات
- ململانێى روسیا و ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ واده‌كات كوردستان ببێته‌ شوێنێكى گرنگ بۆ بازاڕى ئه‌وروپا
- هه‌وڵى مرۆڤدۆستانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هاوكارییكردنى ئاواره‌كان به‌رز ده‌نرخێنن
- ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ پڕ سامانه‌كانى سووریادا ده‌گرێت

زه‌مه‌ن:
- د. رۆژ نورى شاوه‌یس، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى: به‌دواى شه‌ریكى راسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێین نه‌ك فیفتى به‌ فیفتى
- دواى ساڵ و نیوێك هێشتا 20%ى كورد ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ خورماتوو
- توركیا له‌ سنووره‌كانى هه‌رێم گرووپى چه‌كداریى دژ به‌ په‌كه‌كه‌ دروستده‌كات 
* قایمقامى سۆران: خه‌ڵكى سنووره‌كه‌مان له‌ په‌كه‌كه‌ و توركیا نیگه‌رانن
- "نه‌مامێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌".. هه‌وڵێكى تاكه‌كه‌سى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

هه‌ولێر:
- به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم: نۆ ملیار مه‌تر سێجا ئاوى یه‌ده‌گ كۆبووه‌ته‌وه‌ .. هه‌ر حه‌ڤده‌ به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ گه‌وره‌ و بچوكیانه‌وه‌ پڕئاو بوون
- جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: رووبه‌ڕووى ئه‌وانه‌ ده‌بینه‌وه‌ كه‌ دڵه‌ڕاوكێ له‌ كوردستان دروست ده‌كه‌ن
- له‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیادا ئاكپارتى، ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نكارا و ئیزمیر و ئه‌نتاڵیا و ئه‌ده‌نه‌ى له‌ده‌ستدا
- له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا 53 بنكه‌ى بایۆمه‌ترى له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌
- فازڵ میرانى: به‌ بۆچوونى ئێمه‌ به‌دیلى رێككه‌وتن لاى هیچ لایه‌كمان نییه‌ .. حیسابى كورسى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ناكه‌ین با یه‌كێتیش چاوه‌ڕێى 50 به‌ 50ى جاران نه‌بێت

باس:
- له‌م مانگه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌تى نوێ بۆ پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى راده‌سپێردرێت
- به‌هۆى بازرگانیكردن و زه‌وییه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌
- له‌ بایۆمه‌تریدا تۆماركردنى چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌
- دۆخى شنگال له‌ ئاڵۆزییه‌وه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزتر .. له‌ 400 هه‌زار ئاواره‌ى شنگالى ته‌نیا 50 هه‌زاریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌
- له‌ كه‌ركوك هه‌وڵى ده‌ركردنى ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى ماڵه‌ كورد ده‌درێت
- كشتوكاڵى كوردستان ده‌توانێ ركابه‌ر و جێگره‌وه‌ى نه‌وت بێت؟
* په‌رله‌مانتارێكى پێشووى لیژنه‌ى كشتوكاڵ: له‌ 10 ساڵى رابوردوودا، بایى 7 ملیار دۆلار سه‌وزه‌ و میوه‌ هاورده‌ كراوه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure