په‌یامی یه‌كێتی له‌باره‌ى دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2019‌ :: 2357‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: فراکسیۆنی یەکێتی داوی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نەکردووە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرایه‌، یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌كی تووندی بڵاوده‌كرده‌وه‌".


بێگەرد تاڵەبانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دواڕۆژ وتی: "دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی پەرلەمان، بڕیارێکی دروستبوو لەکاتێکی دروستدا، به‌ڵام دیاریش نییه‌ كه‌ی دانشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌كرێت".

وتیشی: "چاوەڕانی مەکتەبی سیاسی یەکێتین بۆ بەشداریكردنمان لە کۆبوونەوەکاندا، بۆیه‌ ئێمە سورین لەسەر داواکانمان".

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ نێو فراكسیۆنی یه‌كێتی-یه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرایه‌، فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌یاننامه‌یه‌كی تووندی ئاماده‌كردبوو بڵاوی بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى فراكسیۆنی پارتی كه‌ پێیوتبوون كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواده‌خه‌ن، بۆیه‌ كه‌ دواخرا، یه‌كێتی به‌یاننامه‌كه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure