نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/04/2019‌ :: 687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بۆ چواره‌م رۆژ له‌دواى یه‌ك، نرخه‌كانى  نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپادا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و ماوه‌ى پێنج  مانگیشه‌ بۆ ئاسته‌ به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ سزاى نوێی به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت.


كاتژمێر 2:30 خوله‌ك به‌كاتى هه‌ولێر نه‌وت خاوى برێت زیاتر له‌ 17 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ به‌رمیلێك به‌ 69.18 دۆلار فرۆشرا.

نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش 44 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ به‌رمیلێك 62.03 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

دوێنى دووشه‌ممه‌ به‌رپرسێكى باڵاى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت، كه‌ سزاكانى پێشتر ئه‌و كه‌رته‌ ئابووریانى تاران نه‌گرتوه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ره‌نگه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌خشینى ئه‌و وڵاتانى رێگه‌یان پێدراوه‌ نه‌وتى ئێران بكڕن درێژ نه‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌مانگى ئایارى داهاتوودا كۆتایی دێت. 
 
هاوكات به‌پێى روپێویەك كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئه‌نجامداوه‌ له‌ مانگى ئازارى رابردوو ئۆپێك خستنه‌ بازاڕى نه‌وتى كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاستى چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دابه‌زیوه‌.

ئا:س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure