هه‌زار دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌درێته‌ دادگا

هەواڵ / عێراق :: 02/04/2019‌ :: 280‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرایكرد 1000 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاماده‌كراوه‌ و هه‌ندێكیان نێردراون بۆ دادگای ده‌ستپاكی و پاشان ئاشکرا دەکرێن.


ماجده‌ ته‌میمی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ سایتی غه‌د پرێسی رایگه‌یاندووه‌: هه‌زار دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی-مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و هه‌ندێكیمان ئاڕاسته‌ی دادگای ده‌ستپاكی كردووه‌، ده‌ڵێت: "گەندەڵی هەموو دەزگاکانی دەوڵەت هەڵدەدەینەوەو دۆسیه‌ بۆ هه‌موویەن ده‌كه‌ینه‌وه‌".

باسی له‌وه‌شكرد: دواى ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یانه‌ ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت، لێپێچینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت.

وتیشی: "له‌ماوه‌ى داهاتوودا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و قه‌باره‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كه‌ین".

و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure