وێنه‌: به‌فر ئه‌م ناوچه‌یه‌ى هه‌رێم داده‌پۆشێت

هەواڵ / کوردستان :: 02/04/2019‌ :: 3154‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى به‌فر بارین

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى نیسان، هاوشێوه‌ى به‌شێكى زۆر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان شه‌پۆلى به‌فربارین قه‌زاى پێنجوێنى گرته‌وه‌.


په‌یامنێرى دواڕۆژ له‌ پێنجوێن رایگه‌یاند: "له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ى كه‌ رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، ئه‌مڕۆ به‌فر قه‌زاى پێنجوێن به‌ گشتى و سنورى ناحیه‌ى گه‌رمك و مه‌رزى سه‌یرانبه‌ن-ى به‌تایبه‌تى گرته‌وه‌".

وتیشى: "به‌و هۆیه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما له‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوون، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ ته‌واوى پێنجوێن هاوشێوه‌ى شاره‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان شه‌پۆلى بارانبارین به‌رده‌وامه‌،  ئه‌مڕۆش به‌هۆى بارانبارین و لافاوه‌وه‌ پردى رێگاى نوێى سلێمانى-پێنجوێن روخا".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure