نرخی ئەو پارەیە دیاریکرا کە نوسینگه‌کان بۆ ڤیزای ئێران وه‌ریده‌گرن

هەواڵ / ئابوری :: 02/04/2019‌ :: 14046‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەدوای راگەیاندنی، بەخۆڕایبوونی پێدانی ڤیزای وڵاتى ئێران، لەئێستادا ئەو بڕە پارەیە دیاریکرا کە وه‌ك تێچووی ڤیزاى ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.


سەربەست ئازاد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھان بۆ وەرگرتنی ڤیزا و گەشتوگوزار بە دواڕۆژ راگه‌یاند: لەئێستادا ھەر ھاووڵاتییەک کە دەیەوێت گەشت بکات بۆ ئێران، دەبێت لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزارەوە ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ پڕبکرێتەوە.

وتیشی: "بڕی ئەو پارەیەی کە پێویستە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزای ئێران پێنج ھەزار دینارە، بڕی پێنج ھەزار دیناریش بۆ دڵنیایی تەندروستی  ھاووڵاتییەکە، بەکۆی گشتی تێچووی ڤیزای ئێران 10 ھەزار دینارە".

لەئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران ھیچ بڕە پارەیەک بۆ پێدانی ڤیزا وەرناگرێت و لەسەرەتای مانگی نیسانەوە دەستیپێکردووە.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە