"ژنێكى كورد له‌لایه‌ن هاوسه‌رى پێشویه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7764‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


ژنێكى كورد كه‌ له‌ وڵاتى نه‌رویج نیشته‌جێیه‌ "له‌لایه‌ن هاوسه‌رى پێشویه‌وه‌ ده‌كوژرێت"، رێكخراوێكى مافى مرۆڤ-یش ده‌ڵێت :"هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌رى".


رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ سێشممه‌ 2ی نیسان، راپۆرتێكى له‌باره‌ى ورده‌كارى كوشتنه‌كه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "پیاوێكی كورد له‌شاری سترۆمێنی نه‌رویج به‌ چەقۆ هێرشی كردووته‌وه‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌ پێشووه‌كه‌ی به‌ناوى سوهه‌یلا گوگانی و كوشتوویه‌تی".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ خه‌ڵكی شاری نه‌غەده‌-ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌نی كچێكى ته‌مه‌ن 8 ساڵانن، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌ك جیابووبونه‌ته‌وه‌".

هاوكات پۆلیسی نه‌رودیج له‌باره‌ى تاوانى كوشتنه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە