"ئه‌مریكا گه‌مارۆ ده‌خاته‌ سه‌ر به‌شێكی دیكه‌ له‌ ئابووری ئێران"

هەواڵ / جیهان :: 02/04/2019‌ :: 378‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌ له‌ واژوكردنى رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

به‌رپرسێكى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات: حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه‌یه‌كى نوێیه‌ بۆ سزادان و ئابڵوقه‌ خستنه‌سه‌رى ئه‌و به‌شه‌ى ئابورى ئێران كه‌ تا ئێستا سزاى له‌سه‌ر نیه‌.


به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز-ى راگه‌یاندووه‌: "حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه‌یه‌كى نوێیه‌ بۆ سزاخستنه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى ئابورى ئێران كه‌ تا ئێستا سزاى له‌سه‌ر نه‌بووه‌"، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ دیاریكراوى ئاشكراى بكات ئه‌و به‌شه‌ چیه‌.

وتوشیه‌تى: "حكومه‌ته‌كه‌ى به‌نیازه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى رابگه‌یه‌نێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌روارى 8ى ئایارى ئه‌مساڵ".

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی ئایارى 2018،  له‌ رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی جێگیری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ( چین، ئاڵمانیا، فڕه‌نسا، روسیا و بریتانیا) و ئێران  و یه‌كێتی ئه‌وروپا كشایه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2015دا واژووى كردبوو.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure