ڕێگای نێوان سۆران- هەولێر داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 01/04/2019‌ :: 305‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

بەهۆی باران بارینێكی زۆرەوە ئاوێكی زۆر لە نزیك هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ كۆبۆتەوە و بەوهۆیەوەش ڕێگای نێوان قەزای سۆران و پارێزگای هەولێر داخراوە. 


رائید بەیار باڵەكی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بەدواڕۆژی وت: "ئەمشەو لەسنوری دەڤەری سۆران بارانێكی زۆر باریوە، ئەم باران بارینە بۆتە مایەی كۆبونەوەی ئاوێكی زۆر لە جادەی سەرەكی نزیك هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و بەوهۆیەوەش ڕێگای هاتوچۆی نێوان سۆران و هەولێر داخراوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران سەرقاڵی كاركردنن بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگاكە بكەنەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ نەهێڵن. 

ئاماژەی بەوەشدا: كاتی كردنەوەی ڕێگاكە نادیارە و هەر كاتێك ڕێگاكە كرایەوە شوفێران و هاوڵاتیانی لێ ئاگادار دەكەینەوە، بەڵام ئێستا ڕێگاكە بۆ ماوەیەكی نادیار داخراوە و هاوڵاتیان و شوفێران ناتوانن هاتوچۆ بەو ڕێگا سەرەكیەی جادەی هامڵتۆن بكەن كە سۆران بە هەولێر، خەلیفان، هەریرو شەقڵاوە دەبەستێتەوە. 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە