باران زیانی بەخانوە پلاستیکیەکان گەیاندووە

هەواڵ / ئابوری :: 02/04/2019‌ :: 447‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە زیان بە خانووە پلاستییکییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەگات.

ڕێبەند محێدین، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی خانوە پلاستیکیەکان بەدواڕۆژی وت: "بارانی زۆرو بەلێزمە و ھەستانی باران زیانی گەیاندووە بەخانوەپلاستیکیەکان کە زیانەکە مادی و بەروبومیشە".

راشیگەیاند: ھەندێک خانوی پلاستیکی پڕبووە لەئاو و ھەموو شەتڵەکانی خراپکردووە وە ئەو خانوانەی لە قەراخ چەمان ھەموی پڕبووە لەئاو ئەو خانوانەی کە خەیاریان تیا شەتڵکراوە لەئێستادا ئەم کەشوھەوایە زۆر خراپە چونکە ئاویان لەژێرە و ھەتاو لێی نادات شەتڵەکان ئەڕزێنێت".

ئاماژەی بەوەشدا" تائێستا زیاتر لە ١٠٠ خانوی پلاستیکی ڕوخاوە کە ھەر خانویەک بڕی ١٢٠٠ دۆلاری تێدەچێت بۆ چاکردنەوە وە خانوی پلاستیکی واھەیە نەڕوخاوە بەڵام زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار دینار زەرەر بە بەرهەمەکەی گەشتووە".

ماوەی ھەفتەیەکە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە بەمەش زیانی بەکۆمەڵێک لەبەروبومە کشتوکاڵیەکان گەیاندووە.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە