پارتی دوو پۆستی باڵا بە یەكێتی نادات

هەواڵ / کوردستان :: 01/04/2019‌ :: 10584‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە پۆستەكانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری سەربازی و وەزیری ناوخۆ بە یەكێتی نەدات.

سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ 1ی نیسانی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان زیاد ناكرێت كە بڕیاربوو بەیەكێتی بدرێت، هەروەها وەزیری ناوخۆیشیان پێنادرێت، بەڵام شەش وەزارەتیان پێدەدرێت.

سەرچاوەكە روونیكردەوە: لەنێو وەزارەتەكان (پێشمەرگە، پلاندانان، تەندروستی، شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان)، هەروەها جێگری سەرۆكی حكومەت و جێگری راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش، ئەگەری رازی دەبن ئەوەیە و ئەگەریش رازی نابن ئەوە ئازادن.

پێشتریش لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی بەدواڕۆژی راگەیاندبوو: پارتی وەڵامی داواكارییەكانی داونەتەوە، بەڵام جێبەجێیان ناكات.

بڕیاریشە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە