نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. لیره‌ به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 01/04/2019‌ :: 1419‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ 1ی نیسانی 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌ و به‌های تمه‌نى ئێرانی جێگیر و و لیره‌ى توركیش به‌رزبووه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 150 دینار".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.200 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.150 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.325.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.325.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.344.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 547 لیره‌.
- دوێـنێ يەکشه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 556 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure