دینارى عێراقى.. مێژووى چاپكردن و دابه‌زینى به‌هاكه‌ى

هەواڵ / ئابوری :: 01/04/2019‌ :: 564‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دینار كه‌ دراوى فه‌رمى حكومه‌تى عێراقه‌ و له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقەوە چاپ ده‌كرێت، بریتیه‌ له‌ 1000 فلس، بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌مى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م له‌ 1ى نیسانى 1932 چاپكرا، كه‌ بریتیوون له‌ 100 دینارى و 10 دینارى و 5 دینارى و یه‌ك دینار و نیو دینار و روبعە دینار، دراوه‌ كانزاییه‌كانیش بریتیبوو لە: یه‌ك فلس، دوو فلس، 10 فلس، 20 فلس، 50 فلس، 100 فلس.


له‌دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و هاتنى بریتانییه‌كان و داگیركردنى عێراق، بریتانییه‌كان رۆپیه‌ى هیندیان له‌ برى لیره‌ى عوسمانى به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام له‌ ساڵى 1931 ئه‌نجومه‌نى دراوى عێراق بریاریدا چاپكردنى دراوى عێراق بخاته‌ ئه‌ستۆى خۆى و یاساى ژماره‌ 44 ى ساڵى 1931 ده‌ركرد كه‌ تیایدا بریاریدا دینارى عێراق چاپ بكات، له‌رووى به‌هاوه‌ یه‌كسان بێت به‌ پاوه‌نى ئسته‌رلینى و دابه‌شیكرد به‌سه‌ر 1000 فلسدا.

ئه‌نجومه‌ى دراوى عێراق به‌رده‌وام بوو له‌ چاپكردن و ده‌ركردنى دینارى كاغه‌ز و كانزایی، تا ئه‌و كاته‌ى له‌ساڵى 1947 بانكى نیشتیمانى عێراق دامه‌زرا و دواتریش له‌ ساڵى 1954 بانكى ناوه‌ندى عێراق دامه‌زرا و بووه‌ به‌رپرس بۆ چاپكردنى دراو.

دراوى عێراق به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ى به‌ پاوه‌ندى ئسته‌رلینییه‌وه‌ گرێدرابوو، به‌رده‌وام به‌هاكه‌ى به‌رزبوو، یان به‌پێى گۆرانكارییه‌كانى ئابوورى بریتانیا، گۆرانكارى به‌سه‌ر ئه‌ویشدا ده‌هات.

له‌دواى شۆڕشى 14ى ته‌موزى ساڵى 1958 عه‌بدولكه‌ریم قاسم په‌یوه‌ندى دینارى به‌ پاوه‌ندى ئسته‌رلینى پچڕاند و به‌ستیه‌وه‌ به‌دۆلار.

له‌دواى ده‌ستپێكردنى شه‌رى عێراق - ئێران، به‌هاى دینارى عێراق رووى له‌دابه‌زین كرد، نرخى دینارێك له‌ 3.3 دۆلارەوە ساڵى 1980، 4 دینار بەرامبەر بوو بە دۆلارێك.

له‌دواى داگیركردنى كوه‌یت و سه‌پاندنى گه‌مارۆ به‌سه‌ر عێراقدا له‌ ساڵى 1991، به‌هاى دینار به‌ردوام روو له‌ دابه‌زین بوو، عێراق به‌ناچارى دراوى 50 دینارى و 100 دیناری چاپكرد، دواتریش له‌ ساڵى 1995 دراوى 250 دینارى چاپكرد.

له‌دواى نەمانی رژێمی بەعس 2003، به‌هاى دینار جۆرێك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، له‌ ئێستاشدا دراوه‌كانى بریتیه‌ له‌ 250، 500، 1000، 5.000، 10.000، 25.000، 50.000 دیناریی.

به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌درێژایی مێژووی چاپكردنى به‌مشێوه‌یه‌ بووە:   
 
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure