عێراق بڕى هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وت بۆ مانگى ئازار ئاشكرادەکات

هەواڵ / ئابوری :: 01/04/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو و داهاته‌كه‌ى بۆ مانگى ئازارى رابردوو بڵاوكرده‌وه‌، ئاشكراشیكرد: به‌رمیلێك نه‌وت به‌تێكڕایی به‌ 63 دۆلار فرۆشراوه‌.


عاسم جیهاد، وته‌بێژه‌ى وه‌زاه‌رتى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى نیسان رایگه‌یاند: به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)، مانگى رابردوو 104 ملیۆن و 686 هه‌زار و 779 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌شى 6 ملیار و 679 ملیۆن و 440 هه‌زار دۆلار بووه‌، نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش 63.804 دۆلار بووه‌.

جیهاد رونیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاست 100 ملیۆن و 899 هه‌زار و 853 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوكیش 3 ملیۆن و 63 هه‌زار و 972  به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌. 

وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت راشیگه‌یاندوه‌: به‌تێكڕایی رۆژانه‌ 3 ملیۆن و 177 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، كه‌ 3 ملیۆن و 254 هه‌زار به‌رمیلى له‌ كێڵگه‌كانى باشور و 99 هه‌زار به‌رمیلى له‌كێڵگه‌ى گه‌یاره‌ هه‌نارده‌كراوه‌.

ئا: س. م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure