یەکێتیی وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی پارتی دایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 01/04/2019‌ :: 3531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: وەڵامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، داخوازییەكانی ئێمە جێبەجێناكات.

لەدوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی رەسمی ئەو حیزبە بەدواڕۆژی راگەیاند: لەو دێڕە زیاتر هیچمان بۆ پارتی نییە و دوای ئەوەی ئەوان وەڵامی ئێمەیان داوەتەوە، ئەمەش وەڵامی ئێمەیە بۆ ئەوان.

وتیشی: "وەڵامەكەی ئێمە بۆ پارتی ئەوەیە کە "وەڵامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، داخوازییەكانی ئێمە جێبەجێناكات".

(ئەمڕۆ 1ی نیسانی 2019) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی ئەو حیزبە کۆبونەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure