ئێران: بەهۆی کێشەیەکەوە 7 كه‌س کوژران

هەواڵ / جیهان :: 01/04/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە
پۆلیسى ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دوێنێ (یەكشەممە 13ى ئازار) دەزگا ئەمنییەکانى شارى دێزفوول-ى سەربە پارێزگاى خوزستان لە ئێران ئاشکرایانکرد: بەهۆى کێشەیەکى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ حه‌وت کەس کوژراون و چوارى دیکەش برینداربوون.

عەقید حسێن عیدى، فەرماندەى پۆلیسى دێزفوول بۆ میدیا خۆجێییەکانى ئێران رایگه‌یاند : دوێنێ شەو کاتژمێر 9:40 لە دێی ئیسلام ئاباد لە شارى دێزفوول، بەهۆى ناکۆکییەکى بنەماڵەییه‌وه‌، کێشە لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، لە ئەنجامدا چەکى کلاشنکۆف بەکارهێندراوە و بۆتەهۆى کوژرانى حه‌وت کەس و برینداربوونى چوار کەسى دیکە.

وتیشى: "بکوژەکە بەهەمان ئەو چەکەى تاوانەکەى پێ ئەنجامداوە، ویستویەتى خۆى پێ بکوژێت، لەئەنجامدا خۆى بریندارکردووە و برینەکەى سەختە، ئێستاش لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێرى پۆلیس دایە، تا ئەو کاتەى چاکدەبێتەوە و دەستگیر دەکرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure