بوتەفلیقە خۆی بۆ دەستلەكاركێشانەوە ئامادەدەكات

هەواڵ / جیهان :: 01/04/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە
عەبدولعەزیز بوتەفلیقە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


تەلەڤزیۆنی نەهاری زمانحاڵی رەسمی جەزائیر بڵاویكردۆتەوە: عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، سەرۆکی جەزائیر خۆی بۆ راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوە لەپۆستەكەی ئامادە دەكات بەپێی مادەی 102ی دەستووری ئەو وڵاتە.

 

دوێنێ شەممە فەریق ئەحمەد قاید ساڵح، دووبارە خواستی خۆی نوێكردەوە بەوەی ئەنجومەنی دەستووری پێویستە خۆی یەكلابكاتەوە و بڕیاربدات لەوەی سەرۆكی تەمەن 82 ساڵ توانای بەردەوامبوونی هەیە لەپۆستەكەی یاخود نا.

 

پێشتر و دوای شەش هەفتە لە رژانە سەرشەقام لەلایەن جەزائیرییەکانەوە دژی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، سوپاسالاری جەزائیر کارکردنی یاسای ژمارە 102ی لە دەستوری وڵات خستەکار کە تیایدا باس لە راگەیاندنی چۆڵکردنی کورسی سەرۆکایەتی دەکات.

ئەم راگەیاندنەی ئەحمەد قاید ساڵح، سوپاسالاری جەزائیری لە کاتێکدابوو، پێشتر بوتەفلیقە رایگەیاندبوو کە خۆی بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی کاندید ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامبوون و داوای دوورخستنەوەی یەکجاری ناوبراویان دەکرد لە کورسی دەسەڵات.

بەپێی یاسای 102 لە دەستوری جەزائیر، لەکاتی نەخۆشکەوتنی سەرۆک کۆمار بە نەخۆشییەک کە نەتوانێت وڵات بەڕێوەببات، ئەو پۆستە بە چۆڵی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدەدرێت. 

 

لەكاتی روودانی ئەو گۆڕانكارییە، بڕیارە عەبدولقادر بن ساڵح، سەرۆکی ئومەی جەزائیری بۆ ماوەی 45 رۆژ پۆستی سەرۆکایەتی بەڕێوەببات.

چەند ساڵێکە بوتەفلیقە بەهۆی نەخۆشییەوە کە گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت، نەیتوانیوە وەکو پێویست خزمەت بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بکات.  

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure