بەپێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ سێ پارێزگا پاشه‌كشه‌ى كردوە

هەواڵ / جیهان :: 31/03/2019‌ :: 438‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له‌ پێشه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ له‌ ئیستانبوڵ، به‌ڵام پارتى گه‌لى كۆمارى ئۆپۆزسیۆن له‌ ئه‌نكه‌ره‌، ئیزمیر و ئه‌نتاڵیا له‌پێشه‌وه‌یه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاویكردوەته‌وه‌: پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له‌ پێشه‌وه‌ى لیسته‌ براوه‌كاندایه‌ و 50.96%ی ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌ و ركابه‌ره‌كه‌ى پارتى گه‌لى كۆمارى 37%ی ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌خت پاڵێۆراوى پارتى گه‌لى كۆمارى 49.74% ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پاڵێوراوى داد و گه‌شه‌پێدان 47.74%ی به‌ده‌سهێناوه‌.

له‌ ئیزمیریش پاڵێوراوه‌كه‌ى پارتى گه‌لى كۆمارى 58.28% ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پاڵێوراوى داد و گه‌شه‌پێدان 37.56% ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ئه‌نتاڵیاش به‌پێى نوێترین ئامار كاندیده‌كه‌ی پارتى گه‌لى كۆمارى 50.16%ی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پاڵێوراوه‌كه‌ى داد و گه‌شه‌پێدان 47.16%ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌پێى ئاماره‌ نارەسمییه‌كانیش و له‌و ده‌نگانه‌ى تائێستا جیاكراونه‌ته‌وه‌ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان 41 شاره‌وانى و پارتى گه‌لى كۆمارى 20 شاره‌وانى و بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی 12 شاره‌وانى و پارتى دیموكراتى گه‌لانیش 7 شاره‌وانى به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure