بەهۆی لافاوەوە شەقامێکی سەرەکی سلێمانی داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 31/03/2019‌ :: 9324‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێگەی (سلێمانی ـ تاسڵوجە) بەتەواوی بە رووی هاتوچۆدا داخرا و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و چەند زانیاریەكیش لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی ڕوی لەسەنتەری شار و ناوچەكانی دەوروبەری كردوە، ڕێگەی (سلێمانی ـ تاسڵوجە) بەدیاریكراویش لەدوای مەعرەزی علوجەكانەوە بەرەو تاسڵوجە، ئەو ڕێگەیە بەتەواوی بەربەستكراوە بەهۆی كۆبونەوەی ئاوێكی زۆر تێیدا.

هاتوچۆ ئاماژە بەوەشدەكات: رێگەی هاتن لەتاسڵوجەوە بەرەو سلێمانی بۆتە دوو ئاڕاستە، بەو واتایەی شۆفێران هەر بەو ڕێگەیەدا دەتوانن بەرەو تاسڵوجەش بڕۆن، بۆ ئەوەش لەیوتێرنی نزیك مەعرەزەكانەوە شۆفێران دەبێت بچنە شەقامی هاتن بەرەو سلێمانی‌ و پێچەوانەی ئاڕاستە بەرەو تاسڵوجە بڕۆن.

هاتوچۆ داوا لەشۆفێرانیش دەكات پابەندی خێرایی بن، چونكە شەقامەكە بۆتە دوو ئاڕاستە و هەردوو هاتن‌ و چوون بەرەو سلێمانی‌ و لەسلێمانیشەوە بەرەو تاسڵوجە هەر لەسەر ئەو شەقامەیە.

 

ئا:س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە