نرخى ناشتنى ته‌رم له‌گۆڕستانه‌كانی سلێمانی هه‌رزانكرا

هەواڵ / ئابوری :: 31/03/2019‌ :: 1609‌ جار بینراوە

دواڕِۆژ

شاره‌وانى سلێمانى ئاشكرایكرد: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕیاردرا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى ناشتنى مردوو له‌ گۆڕستانه‌كان له‌ 280 هه‌زار دیناره‌وه‌  بۆ 150 هه‌زار دینار.

سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ تیایدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ 31ى ئازار سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن به‌یاوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانییان كرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك، له‌ ناویاندا كه‌مكردنى نرخى ناشتنى ته‌رم له‌ گۆڕستانه‌كان له‌ 280 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 150 دینار.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌: هه‌ر لەدانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ كراوه‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن زه‌وى گونده‌كان به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان كه‌ كارى كوژاندنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌.

له‌ خاڵێكى دیكه‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئه‌وخراوه‌ته‌ڕوو: کە له‌سه‌ر كێشه‌ى گرانى نرخى ناشتنى مردوو له‌ گۆڕستانه‌كان سه‌رۆكى شاره‌وانى رایگه‌یاندوه‌ كه‌ گرێبه‌ستى نوێى گۆڕستانى سلێمانیان گۆڕیوه‌ و  نرخى گۆڕ له‌ 280 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 150 هه‌زار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: له‌كاتى بوونى بودجه‌ى پێویست ئیستملاكى چه‌ند شوێنێكى ناوبازاڕى سلێمانى ده‌كه‌ن.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure