كه‌شناسی رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى شه‌پۆلی سوپه‌ر سێڵ ده‌دات

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 31/03/2019‌ :: 18485‌ جار بینراوە
سوپه‌ر سێڵ چیه‌؟

دوڕۆژ، هانا چۆمانی


دوای  شه‌وى رابردوو (شه‌ممه‌ 30ى ئازاری 2019) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداریدا له‌ هاتنی ته‌وژمێكی قورس و به‌هێزی باران و ته‌زره‌ و ره‌شه‌با له‌هه‌رێمی كوردستان كه وابڵاوكرایه‌وه‌ ئه‌و ته‌وژمه‌ له‌ جۆرى سوپه‌ر سێڵ-ه‌ (Supercell ) ‌و كه‌شناسی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: ئێمه‌ پێشبینیمیان كردبوو سوپه‌رسێل روو له‌ ناوچه‌كه‌مان بكات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ روینه‌دا و كه‌شوهه‌وا ئاسایی بووه‌وه‌.

 
سوپه‌ر سێڵ چیه‌؟
سوپه‌ر سێڵ واتا هه‌ورێكی ره‌ش و به‌ بروسكه‌ی به‌هێز و ره‌شه‌با و بارانی به‌هێز و ته‌رزه‌ بارین و سێ جۆری هه‌یه‌ كه‌ له جیهاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ (سوپه‌ر سێڵ كلاسیك، سوپه‌ر سێڵ HP و سوپه‌ر سێڵ PL) ناسراون‌ و جیاوازییان هه‌یه‌ و له‌ ده‌ركه‌وتن و ماوه‌ی مانه‌وه‌ و ئاستی باران و ته‌رزه‌ و چۆنیه‌تی دروستبوونی.

 سوپه‌ر سێڵ كلاسیك: جۆره‌ هه‌ورێكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی سارده‌وه‌ هه‌ڵده‌كات و ره‌شه‌با و تۆفانى له‌گه‌ڵدایه‌ و له‌شێوه‌ی رادار خۆی ده‌رده‌خات و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ئارام بارانێكی به‌خوڕی له‌گه‌ڵدایه‌ و مه‌ترسی زۆر نیه‌ و به‌ڵام زۆر سارده‌ و له‌گه‌ڵ ره‌شه‌باكه‌یدا ته‌رزه‌ی گه‌وره‌ ده‌بارێت و رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو ده‌خاته‌سه‌ر زه‌وی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و وه‌ك ته‌وژمێك وایه‌ زوو تێپه‌ڕده‌بێت و هه‌وره‌ بروسكه‌ی كه‌مه‌.


سوپه‌رسێڵ HP؛ ئه‌م جۆره‌یان زۆر جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام بە بارانێكی به‌هێزەوە له‌گه‌ڵ هه‌ورى چڕ به‌ره‌ ناوچه‌ی شێدار هه‌ڵده‌كات و ماوه‌ی رودانى درێژتره‌ له‌جۆرى كلاسیك.


سوپه‌ر سێڵ LP ؛ له‌هه‌موو جۆره‌كانی تر مه‌ترسیدارتره‌، چونكه‌ هه‌ورێكى ره‌ش و چڕ و ره‌شه‌بای توند و ته‌رزه‌ و بارانی به‌خوڕی له‌گه‌ڵدایه‌ و بگاته‌ هه‌رناوچه‌یه‌ك به‌هۆی ره‌شه‌با و توندی باران و ته‌رزه‌وه‌ وێرانكارى روده‌دات و هه‌موو كاتێك ئه‌م جۆره‌ ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونی لافاو، چونكه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و به‌رزترین لوتكه‌ی چیاكانه‌وه‌ هه‌ڵده‌كات به‌ره‌و ناوچه‌ پاڵه‌په‌ستۆ نزمه‌كان و ماونه‌وه‌شی له‌ ئاسماندا له‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی تر درێژترە .

سوپه‌رسێل به‌هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی زۆرترین كاتله‌ مانگه‌كانی مایس و حوزه‌یران روودات و به‌تایبه‌تیش له‌ باشور و رۆژئاوای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وئوسترالیا و مه‌كسیك و ئه‌ندۆنیسیا و فلپین و مالیزیا و هه‌ندێك وڵاتی تری سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان  به‌ دواڕۆژى وت: به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئێمه‌ وابوو كه‌ سوپه‌رسێڵ رووله‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه‌ هۆشداریماندا، به‌ڵام به‌وردی نه‌مانده‌زانی كه‌ كامه‌ جۆری سوپه‌ر سێڵه‌".

وتیشی:" سوپه‌رسێڵ هه‌ورێكی ره‌ش و چین چینه‌ و زۆرتونده‌ و له‌هه‌مانكاتدا ته‌وژمێكی باران و هه‌وره‌تریشقه‌ و ته‌رزه‌ و ره‌شه‌باى به‌هێزه‌ و زۆر وێرانكه‌ره‌ و هێنده‌ به‌هێزه‌ كه‌ قیری رێگاوبان و جاده‌كات هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و ته‌وژمه‌ له‌هه‌رێم روینه‌دا‌و ئێستا خه‌ریكه‌ بارودۆخى كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ مه‌ترسییه‌كان نه‌ماون".
 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە