سلێمانى، ئه‌زموونى خێزانى جێگره‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: 31/03/2019‌ :: 358‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێت و ناونیشانى به‌شێك له‌ بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانى رۆژنامه‌ كوردییه‌كانى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ى ئازارى 2019).

كوردستانى نوێ: 

- كۆسره‌ت ره‌سوڵ: دۆخى كوردستان پێویستى به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌
- سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌ تونس
- له‌ په‌رله‌مان به‌بێ ئاماده‌بوونى فراكسیۆنى یه‌كێتى، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم كرا كه‌ پێشنیازى هاوبه‌شى فراكسیۆنه‌كانى پارتى و گۆڕانه‌
- بوته‌فلیقه‌ تادێت به‌ختى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ .. دۆسته‌ نزیكه‌كانیشى له‌ دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه‌

خه‌بات:
- سه‌رۆك بارزانى پێشوازیى له‌ زاناى كورد كۆچه‌ر بیركار كرد
- دواى ئیسماعیل پێشكچى و مسته‌فا زه‌ڵمى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین دكتۆراى شانازى به‌ كۆچه‌ر بیركار به‌خشى 
- سه‌رۆكى كوردستان به‌ هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێشووى له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت
- تۆمه‌تبارانى ژێرئاوكه‌وتنى به‌له‌مه‌كه‌ى موسڵ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران
- ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان له‌ باكوورى كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
* 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌رپرسى ئیداره‌ خۆجێییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن
- یاریگاى نێوده‌وڵه‌تیى كه‌ركوك به‌ گوژمه‌ى 20 ملیار دینار نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌
- له‌ گه‌رمیان گۆڕانى كه‌شوهه‌وا ژماره‌ى نه‌خۆشیى زیاتر كردووه‌

ژیان:
- ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان ناتوانێت دڵى كورده‌كان به‌ده‌ستبهێنێت
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بۆ ژیان: دژه‌تیرۆر بۆ سۆراخى پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان چووه‌ته‌ باغۆز
- سلێمانى، ئه‌زموونى خێزانى جێگره‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات
- شێروان میرزا: ئه‌مساڵ هیچ گرفتێك بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست نابێت
- سى هه‌زار دۆلار دراوه‌ته‌ ئینسا بۆ دوو كاتژمێر

هه‌ولێر:
- ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
- پڕۆژه‌ى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆكرا
- فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا: مه‌ترسییه‌كانى داعش كۆتایى نه‌هاتووه‌
- به‌رزاییه‌كانى جۆلان كێشه‌ له‌نێو ئه‌وروپى و ئه‌مریكییه‌كان ده‌نێته‌وه‌
- به‌غدا مۆڵه‌تى مانگێكى داوه‌ته‌ هێزه‌ نایاساییه‌كان تاوه‌كو شنگال چۆڵبكه‌ن
- ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانى بریتانیایه‌ تا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا جیاببێته‌وه‌

هه‌واڵ:
- كۆمسیۆنى كه‌ركوك ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌ستپێده‌كات
- ئه‌رشه‌د ساڵحى: زیاده‌ڕۆییه‌كانى كه‌ركوك به‌رده‌وامن و ئه‌نجامده‌رانیشى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ نین
- له‌ ساڵى 2018دا 67 هه‌وڵى خۆكوشتن هه‌بووه‌
- نه‌سڕ بۆ پارتى: به‌ چاودێرى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د. عه‌بادى رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سوپاى عێراق كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕى 400 ملیۆن دۆلاریشیان وه‌رگرت
- كۆبوونه‌وه‌ بێئه‌نجامه‌كانى یه‌كێتى و پارتى و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانى



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure