ترەمپ داوای گواستنەوەی چەكی كۆریای باكوری كردووە بۆ ئەمریكا

هەواڵ / جیهان :: 31/03/2019‌ :: 143‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

بەڵگەیەكی نهێنی ئاشكرا بووە كە ئەو رۆژەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا كۆرییەكەی كۆبوونەتەوە، سەرۆكی ئەمریكا داوایكردووە پیۆنگ یانگ چەكی ئەتۆمی و سووتەمەنی بۆمبەكانی بگوێزێتەوە بۆ ئەمریكا.


سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، رۆژی 28ی شوباتی رابردوو كاتێك ئەو دوو سەرۆكە لە هۆتێلی میترۆپۆل لە هانۆی كۆبوونەتەوە، دوو كۆپی لەو داخوازییە بە زمانەكانی كۆری و ئینگلیزی داوەتە كیم جۆن ئون.

سەرچاوە میدیاییەكان ئەوەیان خستووەتەڕوو، كە بۆ یەكەمجار ترەمپ هۆكاری چۆڵكردنی نیمچە دوورگەی كۆریای ئاشكرا كردووەو داوایكردووە ناوچەكە لەچەكی كۆكوژ پاكبێتەوە.

ئا: ئارام غەفور 

پ: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure