پێدانی ڤیزای ئێران بە بێبەرامبەر دەكەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 31/03/2019‌ :: 321‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لە رۆژی 1ى نیسانەوە پێدانی ڤیزای ئێران بێبەرامبەر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڕێگەی ئەلکترۆنی، ھاوڵاتیان دەتوانن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.


دابان نەجمەدین، رێکخەری پەیوەندییەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ى ئازارى 2019) بە دواڕۆژى وت: "لەگەڵ كونسوڵیه‌تى کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی قسەمانکرد، پێیانڕاگەیاندین لە رۆژی دووشەممە 1ى نیسانه‌وه‌ پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی عێراق بێبەرامبەرە كە لەڕێگەی ئەلکترۆنییەوە دەبێت و نادرێت لە پاسپۆرت.

وتیشی: "پێدانی ڤیزا بێبەرامبەر دەبێت تەنھا خۆتۆمارکردن بەبڕی ٣ ھەزار دینار دەبێت و پێنج ھەزار دیناریش وەک بیمە وەردەگیرێت و بەمەش تەنھا ھەشت ھەزار دینار بڕی تێچووی وەرگرتنی ڤیزای ئەلکترۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە پێشتر ٦٠ ھەزار دینار تێچووه‌كه‌ى بوو".

ئاماژەی بەوەشدا تائێستا ھیچ زانیارییەک لەسەر چۆنیەتی پێدانی ڤیزای 3 مانگ و 6 مانگ و یەک ساڵ نییە کە ئایا چۆن ھاووڵاتیان و بازرگانان دەتوانن ئەو ڤیزایە وەرگرن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure