نیوەی سەركردەكانی عەرەب لەلوتكەكەی تونس بەشدار نین

هەواڵ / جیهان :: 31/03/2019‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لەگەڵ ئەوەی بڕیارە ئەمرۆ (یەكشەممە 31ی ئازار) لوتكەی ژمارە 30 وڵاتانی عەرەب بەڕێوەبچێت لەتونس، تەنیا 12 سەركردە و میر و شای وڵاتانی عەرەب بەشدارن.

جیا لە سوریا كە ئەندامێتییەكەی لەكۆمكار سڕكراوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسریش ئامادە نابێت لە لوتكەكەدا كە بەهۆكاری تایبەت ئامادەنەبوونی راگەیاندووە.

هەر سەرەڕای ئەوەی سوریا خۆی وەك وڵات ئامادە نابێت، بەڵام پێدەچێت بابەتی ئەو وڵاتە و كێشەكانی ئێستای، تەوەری سەرەكی لوتكەی ژمارە 30 تونس بێت.

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure