ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ره‌خنه‌ له‌ پشووى قوتابخانه‌كان ده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/03/2019‌ :: 2783‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ره‌خنه‌ له‌و پشووه‌ ده‌گرێت كه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندنی پارێزگای سلێمانی راگه‌یەنراوه‌و ده‌ڵێت: ئایا مه‌ترسی دروستبوونى لافاو ته‌نیا بۆ خوێنكاران و فێرخوازانه‌.


هۆشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، ئه‌مشه‌و شەممە دواى ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی پشووى فه‌رمى له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن راگه‌یاند، نویسیویه‌تى: بەڕێزان پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئەگەر بەھۆی ناجێگیری کەشوھەوا و مەترسی دروستبوونی لافاو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە، ئایا ئەم مەترسییە تەنیا بۆ خوێندکاران و فێرخوازانە؟.

هه‌وره‌ها نوسیویه‌تى "ئەگەر بە جدی مەترسی ھەیە ئەی سەلامەتی گیانی فەرمانبەرانی تر لە ئەستۆی کێ!؟، پاشان ئەگەر لە ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت، بەڵام فەرمانبەرانی تر دەوامیان ھەبێت منداڵە خوێندکارەکانیان ببەنە کوێ و کێ چاودێریان بکات".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی به‌هۆى پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی كه‌ شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ى كرده‌ پشوو له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندنى پارێزگاكه‌.

ئا:س. م
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە