شاره‌وانى داوا دەکات له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر روداوێك په‌یوه‌ندى به‌م ژماره‌یه‌وه‌ بكه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 30/03/2019‌ :: 1787‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى رایده‌یه‌نێت بۆ روبه‌رووبوونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو هەموو تیمەكان بەشی خزمەتگوزاری و ئامێرەکان و ئاوەڕۆیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو بۆ هەر رووداوێک هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ١٠٠وە بکەن.


له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مشه‌و 30ى ئازار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى رایده‌گه‌یه‌نێت: بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، سبەی یەکشەممە ئەگەری ڕوودانی لافاو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری هەیە".

راشیده‌گه‌یه‌نێت: بۆ ڕوبەڕوبونەوەو ڕێگریکردن لە ئەگەری روودانی هەر زەرەرو زیانێک بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانه‌ى کە پێشبینی دەکرێت ڕوبدات، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەموو تیمە فریاگوزاریەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، لەو تیمانەش بەشی خزمەتگوزاری، بەشی ئامێرەکان، بەشی ئاوەڕۆ.

سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بۆ بەهانەوەچوونی بەپەلەی هاووڵاتیان پەیوەندی ڕاستەوخۆمان هەیە بە ژمارە (١٠٠)وە، ڕاستەوخۆ تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بەهانای هەموو حاڵەتێکی نەخوازراوەوە دەچێت".

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure