بەرگری شارستانی سلێمانی داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

هەواڵ / کوردستانی :: 30/03/2019‌ :: 3522‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بۆ سبەینێ تیمەكانیان لەئامادەیی تەواودان و داواشی لەهاووڵاتیان كرد بۆ خۆپاراستن لەهەر ئەگەرێك، ئاوەڕۆی بەردەم ماڵەكانیان پاك بكەنەوە.


رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەمشەو 30ی ئازاری 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بۆ ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە پێشبینی دەكرێت سبەینێ ببارێت، 42 بنكەیان لەحاڵەتی ئامادەباشی و هەشت تیمی یەدەگیشیان لەنێو بەڕێوەبەرایەتی ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

ناوبراو داواشی لەهاووڵاتیان كرد بۆ خۆپاراستنیان لەهەر ئەگەرێك ئاوەڕۆی بەردەم ماڵەكانیان پاك بكەنەوە، خۆیان و منداڵەكانیان لەماڵەوە بن و لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شەقامەكان بەكارنەهێنن بۆ ئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، پێشبینی دەكرێت سبەینێ شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

پ: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure