دیوانه‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د موختارجاف بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 30/03/2019‌ :: 262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌سه‌عید


سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ دروشمی ( مه‌ڵۆیه‌كی دیكه‌ بۆ سه‌ر خه‌رمانی شیعر) به‌ ئاماده‌بوونى شاعیران و به‌رپرسانى ئیدارى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ هۆڵى د. مسته‌فا زه‌ڵمى دیوانی (ئه‌حمه‌د موختار جاف) بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی نوێى تێدا ئه‌نجامدراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى به‌ چاپ گه‌یه‌نراوه‌.


كاروان عوسمان خه‌یات، ئاماده‌كارى دیوانى ئه‌حمه‌د موختار جاف، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دیوانه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د موختار له‌ 360 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێم له‌سه‌ر ژیانی ئه‌حمه‌د موختار له‌ دیوانه‌كه‌دا بڵاودكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ دیوانه‌كه‌م به‌ پێشه‌كی تازه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی به‌ چاپ گه‌یاندووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ دیوانه‌ نوێیه‌ى ئه‌حمه‌د موختار، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ و نوسینی بڵاونه‌كراوه‌ی خودى (ئه‌حمه‌د موختار جاف)م تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ دواى ساڵى 1986وە هیچ وشه‌یه‌كی زیاده‌ نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر دیوانى ئه‌حمه‌د موختار جاف، بۆیه‌ له‌م دیوانه‌ نوێیه‌دا نزیكه‌ی 30 پارچه‌ شیعر له‌ كوردی و فارسی بۆ دیوانه‌ نوێیه‌كه‌ زیادكراوه‌.

ئاماده‌كارى دیوانه‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د موختار جاف ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كۆمه‌ڵێك په‌خشانی فارسی ئه‌حمه‌د موختار جاف كه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان نوسراونه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ دیوانه‌ نوێیه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش گرنگى خۆى ده‌بێت له‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى فه‌رهه‌نگى كتێبخانه‌ى كوردى.

ئه‌حمه‌د موختار جاف، شاعیر و سیاسه‌تمه‌داری ناوداری كورد بووه‌، له‌ ساڵی 1896 له‌ ‌هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1935 كۆچى دوایكردووه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گوندی عه‌بابه‌یلێی سه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ خاكسپێردراوه‌.


پ:س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure