بەرگری شارستانی پارێزگایەکی هەرێم خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/03/2019‌ :: 9497‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دھۆک رایگەیاند: ئاگادارکراوینەتەوە کە ئەمشەو شەپۆلێکی بەھێز جیا لە ناوچەکانی تری کوردستان شاری دھۆک دەگرێتەوە، تیمەکانمان لە ھەموو شوێنێک لە ئامادەباشیدان و مەترسی ھەیە لەسەر زیادبوونی ئاوی بەنداوەکان. 


رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک تایبەت بە دواڕۆژ راگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ئاگادارکراینه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ھاتنی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لە سنوری پارێزگای دھۆک.

وتیشی: "ئەو شەپۆلە بەھێزەی بارانبارین تەواوی پارێزگای دھۆک و دەوروبەری دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو لە ناوشاری دھۆک و ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای زاخۆ و بەردەڕەش و زیادبوونی ئاوی روباری زێی گەورە ھەیە".

بێوار ئاماژە بەوەشدا: ھاووڵاتیان و شوفێرە بەرێزەکان ئاگاداردەکەینەوە بە تایبەت لە سەر شەقامی ناوچەی جەمە، کە ئەگەری بەزربوونەوەی ئاوی روباری خازر ھەیە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک راشیگەیاند: لە ئەنجامی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٤٥ رووداوی لێکەوتووەتەوەو ٢٥٨ ملیون دینار زیانی هەبوو، خۆشبەختانەی ھیچ زیانێکی گیان نه‌بووه‌.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure