نرخى دراوه‌كان له‌ داخستنى بازاڕه‌كان.. لیره‌ به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 30/03/2019‌ :: 2047‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و به‌های تمه‌نى ئێران كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ى توركیش به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 225 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 250 دینار".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.125 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.125 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.318.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.317.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.342.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 555 لیره‌.
- دوێـنێ هەینی: 100 دۆلار به‌ 557 لیره‌ بوو.

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure