ئه‌مریكا هاوكاری بۆ سێ وڵات راگرت

هەواڵ / جیهان :: 30/03/2019‌ :: 1477‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كه‌ناڵى ئه‌ى بی سى ئه‌مریكى ئاشكرایكرد كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م هاوكارییه‌ راسته‌خۆكانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى گواتیمالا و هندۆراس و سلڤادۆر رابگرێت. 


سه‌رچاوه‌یەك له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ فه‌رمانى راگرتنى ئه‌و هاوكارییانه‌ له‌لایه‌ن مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ده‌ركراوه‌.

هاوكات رۆژنامه‌ى پۆلیتیكۆ ئاشكرایكردووه‌: نزیكه‌ى 627 میلۆن دۆلار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بودجه‌ى كۆشكى سپى راگیراوه‌ كه‌ ساڵى رابردوو كۆنگرێس وه‌ك هاوكارى بۆ ئه‌و سێ وڵاته‌ دیاریكردووه‌.

ئامانج له‌و بڕیاره‌ى ترمپ رێگریكردنه‌ له‌ كۆچى كۆچبه‌ران له‌ سنورى ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ بۆ ناو ئه‌مریكا.

داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure