كه‌شناسى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى رۆژانى داهاتوو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 30/03/2019‌ :: 4699‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كه‌شناسى له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایده‌كات له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.


به‌پێى راگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى ئازارى 2019) بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌: به‌هۆى هاتنى نزمه‌ پاڵەپەستۆی دەریای سپى ناوەڕاست و دەریای سوور پێشبینیده‌كرێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌پۆلى بارانبارین دووباره‌ چالاك بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیدا ببێته‌ بارانبارینى به‌ لێزمه‌ و هه‌وره‌ى تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و به‌به‌رده‌وامى تا نیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌، پاشان باران بارینى پچرپچر له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌: له‌ماوه‌ى چالاكبوونى ئه‌و شه‌پۆله‌ پێشبینیده‌كرێت له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم بارانى به‌لێزمه‌ ببارێت له‌ سنوورى ناوچه‌كانى پارێزگاى دهۆك ( شه‌نگال، سه‌نته‌رى دهۆك، زاخۆ، ئامێدى و سه‌رسه‌نگ) پاشان سنوورى پارێزگاى سلێمانى و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و رانیه‌.

به‌شى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو: ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى ئه‌م پارێزگایه‌ تاوه‌كو حاجى ئۆمه‌ران ده‌گرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: له‌ سنوورى ئیدارى گه‌رمیان و رانیه‌ پێشبینیده‌كرێت له‌ سه‌رووى 40 ملم باران ببارێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە