سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لوبنان دێته‌ عێراق

هەواڵ / عێراق :: 31/03/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مانى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: نه‌بیه بڕى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لوبنان سه‌ردانى عێراق ده‌كات و حه‌سه‌ن كه‌ریم جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پێشوازى لێده‌كات.


به‌پێى به‌یاننامه‌ى په‌رله‌مان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لوبنان له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانیش ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌: سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لوبنان چاوى به‌ هه‌ریه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى  سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كه‌وێت.

به‌پێى هه‌واڵى میدیا عێراقى و عه‌ربییه‌كان ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د جه‌لبوسى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه‌، نه‌بیه بڕى له‌گه‌ڵ حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقیشدا كۆده‌بێـه‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لونبان بۆ تاوتوێكردنى بارودخى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure