ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان پاڵنەرن بۆ فکری تیرۆر و توندو تیژی

هەواڵ / چاوی تۆ :: 30/03/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە

ئاراس مام سەعید

لەجیھانی تەکنەلۆجیادا، کۆمەڵێک یاریی ئەلیکترۆنی ھەن کە مرۆڤ ئالوودەی دەبێت، یارییە ئەلیکترۆنییەکانی لە سەرجەم  وڵاتانی جیھان بەکاردێن و خەڵکی ئالوودەی دەبن.

کۆمەڵێک یاریی ئەلیکترۆنی ھەن، بەتایبەتی لە کۆمەڵگه‌کانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەسانێکی زۆر ئالوودەی بوون کە زۆربەی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانە فێربوون و ھاندانی توندوتیژین، نموونەی یاریی پۆبجی و کۆمەڵێک یاریی تر کە دەبنە ھۆی تێکچوونی سایکۆلۆجیای مرۆڤەکان و ھەروەھا تێکچوونی شیرازەی خێزان و خراپبوونی کۆمەڵگه‌ و نەخوێنەواربوون و دواکەوتنی کۆمەڵگه‌ بەھۆی ئەم گەیمانەوە کە مرۆڤ پەنا بۆ توندوتیژیی دەبەن و خووڕەوشتی نامرۆڤانە دەنوێنن، بەتایبەتی منداڵان کە لە قۆتاغێکی ھەستیاردان و موعەرەزن بەلاساییکردنەوە.

ئەم یارییانە لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای سەرمایەداری ویژدان مردوو دروست ئەکرێن لەپیاناو بەدەستھێنانی پارە و داھات.


مرۆڤ کە ئالوودەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بوو دەبێتە کەسێکی دواکەوتوو و توندوتیژ و دەروون شێواو. جگە لەوەی کە زیانێکی گەورە بەخۆی دەگەیەنێ دەبێتە ھۆی ئازاردانی دەوروبەرەکەیشى چونکە ئەم جۆرە یارییانە کۆمەڵێک یاریین پڕن لە گرتە و وێنەی کوشتنوبڕین، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر مرۆڤ دروست دەکات، بەنەبوونی فلتەرێک و بەربەستێک بۆ بەکارنەھێنانی له‌لایه‌ن منداڵان و پیشاننەدانی، زۆرجار کردەوەی تیرۆریستیی لێدەکەوێتەوە. بە نموونەیش بینیمان کە لە نیوزلەندا کەسێک لاسایی یاریی پۆبجی دەکاتەوە و ھێرش دەکاتە سەر مزگەوتێک و چەندین کەسی بێتاوان دەکاتە قوربانی.

بۆیە پێوستە لەلایەن حوکومەتەوە فلەتەرێک دابنرێت لەسەر یارییە ئەلیکترۆنییەکان و لە رێگەی رێخراوەکان و کەرتی پەروه‌ردەوە ھۆشیاریی بدرێتە خەڵکی تاوەکو لەم جۆرە یارییانە دووربکەونەوە، یاخود ئەم یارییانە بکرێنە پارە و ھەموو کەس نەتوانێ ئەم جۆرە یارییانە بکات و بەئاسانی نەتوانێ مامەڵەی پێوە بکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure