خاوه‌نى پڕۆژه‌ گه‌شتیاريیه‌كه‌ى موسڵ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

هەواڵ / عێراق :: 30/03/2019‌ :: 761‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

شانه‌ى قه‌یرانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد كه‌ خاوه‌نى ئه‌و پڕۆژه‌ گه‌شتیاریه‌ى موسڵیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک گه‌شتیار به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وت و زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.


ئه‌و شانه‌یه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: عوبێد ئیبراهیم خاوه‌نى پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ى موسڵ له‌گه‌ڵ ره‌یان عوبێدى كوڕیدا و به‌ هه‌مئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.

هه‌فته‌ى رابردوو له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاردا به‌ روبارى دیجله‌ بۆ پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى ئوم ره‌بیعین له‌ موسڵ به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وت و زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure